شوبات 16, 2018 17:57 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە تیرۆریستانی داعشی لە مووسڵی ئێراق

لانیکەم نۆزدە کەس لە تیرۆریستانی داعشی لە هەڵمەتی هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق لەڕۆژاوای شاری مووسڵ لەباکووری ئەو وڵاتە کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ، جەعفەر عەبدولعەزیز بەکری لە فەرماندەرانی ناوەندی ئۆپراسیۆنی نەینەوا لە ئێراق وتی: ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژاوای مووسڵ پاش ڕاپۆرەکانی هەواڵگری لەبارەی چالاکیی چەکدارانەی ژمارێک تیرۆریست لەناوچەی ئێسکی ئەنجامی گرت.

لەحاڵێکدا کە بوونی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق کۆتایی پێهاتووە، هێشتا ژمارێک دەس و پێوەندیی ئەو گرووپە، بەشێوەی گرووپی بچووک و پرژ و بڵاو لە هەندێ ناوچەی ئێراق ئامادەن و تاوان ئەنجام دەدەن.

لەهەمان کاتدا، کەناڵی ئەلمەیادین لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، مەترسیی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق بەشکست هێنانی کۆتایی پێ نەهاتووە و ماددەی تەقینەوەیی کە ئەندامانی ئەو گرووپە لەناوچە ئاوەدانەکان وماڵەکانی خەڵک دایان ناون، هەروا جێی مەترسیی بۆ گیانی خەڵکە.

ئەلمەیادین هەروەها وتی: هەزاران مووشەک و بۆمب کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەناو دژبەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق خستوویانەت خوار و نەتەقیونەوە، ئێستا هەڕەشە لە گیانی خەڵک دەکاو ئەگەری تەقینەوەیان هەردەم لەئارادایە.

سەرپەیڤ