عەبادی: بنیات نانەوەی ئێراق وەکوو بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێویستی بە یەکگرتووییە
سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی : بنیات نانەوە و پەرەی ئابووری وەک بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پێویستی بە یەکگرتوویی هەموو خەڵکی ئەم وڵاتەیە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز، حەیدەر عەبادی سەروک وەزیرانی ئێراق ڕوژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنی بەرپرسانی سیاسی و خۆجێیی پارێزگەی بەسرە لەباشووری ئێراق، بە ئاماژەدان بە یەکگرتوویی خەڵکی ئەم وڵاتە لەوان شیعە ، سوننە، موسوڵمان، مەسیحی و ئێزدی، لە ڕێگەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وتیشی: دوابەدوای ئەم یەکگرتووییە بەجیهان سەلمێندراوە ئێراق دەسەڵاتدار و یەکپارچەیە و کۆمپانییەکان و بازرگاناانی بیانی بەنیازی چالاکی کردن و سەرمایەنانەوە لەم وڵاتە دان .
عەبادی بە ئاماژەدان بە پێویستیی ئاسایش، سەبر و یەکگرتوویی لە ئەرکی بنیات نانی ئێراق وتی: بێ ئاسایش، گەشەی ئابووری بەدی نایەت و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە هەندێ کەس خوازیاری درێژەدان بە قاچاخ و گەندەڵین کە دەتوانێ هەڕەشەیەک بێت بۆ ئاسایش.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق، بیست ویەکەمی فڤرییە فەرمانی بە هێزە ئاسایشییەکانی ئامادە بوو لە بەسرە داوە، یەکەمین قۆناخی دامەزراندنی ئاسایش و پێ و شوێن گرتنی ڕاوەدوونراوان لەم وڵاتە دەست پێ بکەن .
دەستەبەر کردنی ئاسایش و سەقامی تۆکمەوتەواو لە بەسرە پێویستی بە ئەنجامدانی چەند قۆناخی دیکەیە.
حەیدەر عەبادی بیست ویەکەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 کۆتایی ئامادە بوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتەی ڕاگەیاند.