پێداگریی عەمار حەکیم لەسەر پێویستیی ڕکابەرایەتیی یاسایی و تەندرووست لە هەڵبژاردنەکانی ئێراق دا
عەمار حەکیمی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی ڕکابەرایەتیی یاسایی و تەندرووست لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی دا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسا؛ "سەید عەمار حەکیم" ڕۆژی چوارشممە لە دیداری "فواد مەعسووم"ی سەرۆک کۆماری ئێراق پێویستیی پێبەند بوون بە یاسای بەنڕەتی بە گەرەنتییەک بۆ دابین کرانی مەفەکانی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە زانی و وتی: هەڵبژاردنەکانی بەردەم ئێراق دەگەیەنێتە پاوەجێی.
بە وتەی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق، بۆ هاتنەدیی قازانج و بەرژوەندییەکانی گەل، هەموو هێزی سیاسی دەبێ لە قۆناخی نوێدا هەست بە بەرپرسایەتی بکەن و ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیان بە باشترین شێوە بەجێ بێنن.
دوو لایەن لەم دیدارەدا بە لێکدانەوەی ڕووداو و گۆرانکارییە سیاسییەکانی ئێراق و ڕۆژهەڵاتی ناڤین جەختیان کرد لە سەر پێویستیی هاتنە ئارای کەشێکی شێاو.
هەروەها دوو لایەن بەردەوام کردنی وتووێژەکان بۆ چارەسەر کرانی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هاسانکاری کرانەوەی فڕۆکەخانەکان و دانی مافی فەرمانبەرانی ناوچەی کوردستانیان بە پیویست زانی.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ١٢ی مانگی مەیی ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ. ئەم هەڵبژاردنە لەبەر شکست هێنانی داعش لە ئێراق یەکجار گرینگە.