کوژڕانی چواردە تیرۆریست لە باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i332158-کوژڕانی_چواردە_تیرۆریست_لە_باکووری_ئێراق
فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی باسی کوژرانی چواردە تیرۆریستی داعشی و تێکڕماندنی سێ حەشارگەیانی کرد لە باکووری ئێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2018 15:37 Asia/Tehran
  • کوژڕانی چواردە تیرۆریست  لە باکووری ئێراق

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی باسی کوژرانی چواردە تیرۆریستی داعشی و تێکڕماندنی سێ حەشارگەیانی کرد لە باکووری ئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، جاسم بزونی  فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  تایبەتی تیپی پەنجای حەشدی شەعبی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: هێزی حەشدی شەعبی و هێزی سوپای ئێراق لە دوو پارێزگەی سەلاحەدین و نەینەوا ئەم تیرۆریستانەیان کوشت  . 

بزونی وتیشی :  لەم ئۆپراسیۆنەدا چەند  مووشەک هاوێژ، گوللە هاوێژ و چەکی قورسی داعشییەکان  دەستی بەسەر دا گیرا  . 

لەم ئۆپراسیۆنە لانیکەم دە ئەندامی داعشیش  گیراون  . 

هەندێ ناوچە لە نێوان دوو پارێزگەی سەلاحەدین و نەینەوا دوای ئازاد کرانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق لە دەستی داعش، بووەتە جێگەی سەرەیی  مانەوەی تیرۆریستان  . 

ئۆپراسیۆنی سوپای ئێراق  دوای  ڕاوەدوونانی  ئەندامانی داعش لە سارای  ڕۆژاوایی پارێزگەی ئەنباریش لە دوو میحوەرەوە دەست پێکراوە  . 

ئەم ئۆپراسیۆنە بە ئامانجی  پاکتاوکردنی  تیرۆریستان لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێراق لەگەڵ سوریا  ئەنجام دەبێت.