گیرانی سێزدە تیرۆریست لە باکووری مووسڵ
هێزی ئێراقی سێزدە تیرۆریستیان لە باکووری مووسڵ گرت .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم سێزدە تیرۆریستە ڕۆژی دووشەمە لە ناوچەی حاوی کەنیسە ی مووسڵ گیراون.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی یەکشەممەی ڕابردوو پێداگری کرد بوو هێزی ئێراقی ئۆپراسیۆنی خۆی هەتا پاکتاو کرانی تۆکمەوتەواوی ئەم وڵاتە لە تیرۆریزم و خاڵەشاراوەکانی درێژەی دەبێت .
سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ئێراق هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دان و بەشێوەی پرژ و بڵاو دەست دەدەنە کردەوەی تیرۆریستی .
تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2014 بە داکۆکیی ماڵی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان بە پەلامارکردنەسەر ئێراق، بەشێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکووری و ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەیان داگیرکرد و تاوانکاری بێ وێنەیان ئەنجام داوە.
دوابەدوای ئەوەش ئێراق داوای لە ئێران کرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان یارمەتی بەغدا بدات.
هێزی ئێراقی بە یارمەتی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی حەڤدەی نوامبەری ساڵی 2017 توانی شاری راوە لە پارێزگەی ئەنبار دوایین بنکەی داعش لە ئێراق ، ئازاد بکات.
بە ئازاد کرانی ئەم شارە بەکردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی پێ هات.