حەیدەر عەبادی : بۆ لەناو بردنی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دێنە کایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i334458-حەیدەر_عەبادی_بۆ_لەناو_بردنی_داعش_لە_ڕۆژهەڵاتی_سوریا_دێنە_کایەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: بەغدا بە هاوکاری دەوڵەتی دیمەشق ئۆپەراسیۆنیکی دژی ئەندامانی بەجێماوەی داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا دا ئەنجام داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2018 11:32 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی : بۆ لەناو بردنی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دێنە کایەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: بەغدا بە هاوکاری دەوڵەتی دیمەشق ئۆپەراسیۆنیکی دژی ئەندامانی بەجێماوەی داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا دا ئەنجام داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران بە گێرانەوە لە کەنالی تەلەڤزیۆنی  عێراقییە ؛ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی  عێراق، لەدیداری گرووپێک لە میدیاکاران لە بەغدا، مەترسی ڕاستەقینە بۆ وڵاتەکەی گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی سوریا و هاوسنووری عێراق زانیوە. سەرۆک وەزیرانی  عێراق وتیشی: ئیتلاعاتێکمان لەبەر دەست دایە کە نیشان ئەدات پاشماوەکانی داعش گەرەرکیانە بڕۆنە نێو عێراق و ئۆپەراسیۆنیی خۆکۆژەی ئەنجام بدەن.

 سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکرد: ترۆریستان بۆ عێراق و ناوچەکە مەترسیدارن بەڵام ئێمە لەم بارەوە هێلی سووری پێوەندیی دوو لایانە و دەستەڵاتداریەتی و سەربەخۆیی سوریا بنپێ ناکەین و لەم بارەوە لەگەل دەوڵەتی سوریا وتووێژی تۆکمە وتەواومان بووە.

 هێزی بەسیجی جەماوەری  عێراق(حەشەعبی)، بەر لەوە توانیان چەند پەلاماری ترۆریستان داعش لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سوریا بەرپەرچ بدەنەوە.