دۆزرانەوەی ماددە شیمیاییەکان و تەقەمەنی بەجێماو لە داعش لە پارێزگای نەینەوای عێراق
نیسان 16, 2018 10:26 Asia/Tehran
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بڕێکی زۆری ماددەی شیمیایی، ماددەی تەقینەوەیی و کەرەستەی تەقەمەنی بەجێماو لە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا دۆزراوەتەوە.
بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، سەرلەشکر سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوێنێ یەکشەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەرشەیەکی ئامادەسازیی ئۆتۆمبیلە بۆمب ڕێژکراوەکان و دروست کرانی هاوەن، لە تیرۆریستانی تاوانکاری بەجێماوی داعش لە شاری مووسڵیش دەس کەوتووە.
هەروەها سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی نەینەوا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، بەهاوکاریی هێزەکانی حەشدی شەعبی وعەشیرەتەکان، ناوچەگەلێک لەرۆژاوای پارێزگای نەینەوا لەچنگ تیرۆریستان پاکتاوکراوە.
سەرپەیڤ