نیسان 19, 2018 14:06 Asia/Tehran
  • دەرکرانی ٣٠٠ بڕیاری ئیعدام لە ئێراق لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا

دادگەی تایبەتی تیرۆر لە ئێراق لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بڕیاری ئیعدامی بۆ ٣٠٠ کەس دەرکردووە لەوان ١٠٠ شاروومەندی بیانی و هەروەها بەندی تاهەتایی بڕیوەتەوە بۆ ژمارێکی زیاتر لە کەسانی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ "عەبدوسەتار بەیرەقدار" وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادەوانیی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند: دادگەیی کردنی تۆمەتباران بە کردەوەی تیرۆریستی لە دوو دادگەی شاری تەل کێپ لە موسڵ و بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە لە دادگەی کەتنی ناوەندەوە بەڕێوە چووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لە ژانڤییەی ٢٠١٨ـەوە بڕیارگەلێک لە بەغدا سەبارەت بە ئیعدامی ٩٧ ژن و ١٨٥ بەندی تاهەتایی  و ١٥ بەندی سێ ساڵ و حەبسێکی یەک ساڵ بۆ ژنانی تۆمەتبار بە پێوەندی و هاوکاری لەگەل داعش دەرکراوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئیستاکە نزیکەی ١٤٠٠ ژن و منداڵی بیانی کە تۆمەتبارن بە پێوەندی لە گەل داعش، لە بنکەیەکی سەربازیدا لە باکووری ئێراق ڕاگیردراون.

وەزارەتی دادەوانیی ئێراق کە لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە دەرکردنی بڕیاری ئیعدام بۆ ئەنجام دەرانی پەلاماری تیرۆریستیی دەست پێ کردووە، سوور و پێداگرە لە سەر پێبەند مانەوەی بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکەی کە هەمان سزادانی هەموو ئەو کەسانەیە دەستیان هەبووە لە ڕژاندنی خوێنی خەڵکی ئێراق.

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق دیسەمبەری ٢٠١٧ بە شێوەی فەرمی رزگار کرانی تۆکمە و تەواوی خاکی ئێراق لە چنگی داگیرکەرانی داعشی راگەیاند بەڵام ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی ئەم وڵاتە لە ژێر ڕکێفی پاشماوەکانی داعش ئێستایش هەر بەردەوامە.

سەرپەیڤ