نیسان 23, 2018 09:16 Asia/Tehran
  • داکۆکیی گومانلێکراوی سعودی لە هەندێ بەربژاری هەڵبژارڕنەکانی پەرلەمانی عێراق

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد ، سعودی داکۆکی دەکات لە هەندێ کەسایەتی و بەربژاری گومانلێکراو لە هەڵبژاردنەکانی عێراق .

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 بەڕێوە دەچێ .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی عێراق ،«محمد الصیهود» ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی حکومەتی یاسا رایگەیاند :عەرەبستانی سعودی لە کاتێک دا داکۆکی دەکات لە هەندێ کەسایەتی و بەربژاری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کە لە بارەی زۆربەی ئەم کەسانە گومان و دڕدۆنگییی چالاکیی تیرۆریستیی هەیە .

سەهیوود وتیشی : سامر سەهبان باڵوێزی پێشووی سعودی لە عێراق لە کاتی مانەوەی لە بەغدا ، بە نیاز بوو داکۆکی بکا لەو کەسانەی کە لە چالاکیە تیرۆریستیەکاندا دەستیان هەبوو  و ئامانجیشی بردنەپێشی گەڵاڵە و ئامانجی تیرۆریستی بوو .

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی حکومەتی یاسا جەختی کردەوە : ئاوانج لە پشتیوانی کردنی ئەو کەسانەی کە لە  دۆسیەی تیرۆریستی دا دەستیان هەبووە ، پێکهێنانی پەرلەمانێکی لاواز و حکومەتێکی بێ توانایە .

ناوبراوپێشتریش لە بارەی گەڵاڵە زایۆنی - ئەمریکیەکان ف بۆ گۆڕینی هاوکێشەی سیاسی لە عێراق وشداری ابوو .

سەرپەیڤ