نوری مالێکی : عەرەبستان بە دوای کارتێکەرییە لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی "ئەلمەیادین" بەڕاشکاوی وتی عەرەبستانی سەعوودی بە هەموو ئیمکانات لەوان دراوی و میدیایی بە دوای کارتێکەری لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "نوری مالێکی " وتیشی ڕیاز وەهمی ئەمەی لە سەر دایە کەلە ریگای کردنەوەی کۆنسولخانە لە نەجەف و بەسرە و داوای دیدار لەگەڵ بەرپرسان و شیخە عێراقییەکان دەتوانی لە عێراق دا دزە و کنەی هەبێت .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بڕیارە ١٢ مانگی مای ٢٠١٨ بەڕێوە بچێت.٢٧ هاوپەیمانی هەڵبژاردنەکان کە بریتین لە ١٤٣ پارت هاوڕێ پارتەکان و کەسایەتییە سەربەخۆەکان لەم هەڵبژاردنانە پیکەوە ململانێ دەکەن.
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها ئاماژەی کردە تاوانکارییەکانی ڕژیمی سەعوودی لە یەمەن و وتی: ڕیاز لە قەیرانی یەمەن دا نوقم بووە.
عەرەبستان بە پشتگریی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەریەمەن و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی داوە . شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن جگە لەوەی بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی پتر لە چواردە هەزاریەمەنی ،بریندار و ئاوارەبوونی ملوێنان یەمەنیشی لێکەوتۆتەوە .
دەستدرێژی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونیی تووندی مادەی خۆراکی ودەواو دەرمان کردۆتەوە .
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا بەئێستا بە هۆی خۆراگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە دەستیان رابگات بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە دا، واتە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیان.