کاربەدەستێکی پەرلەمانیی عێراق خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ناوچەیی بوو بۆ بەرنگاریی دژی دەستوەردانی بیانی
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ،داوای پێکھاتنی کۆبوونەوەیەکی ناوچەیی کرد بەئاراستەی پاراستنی سەقامی ناوچەکە لە بەرامبەر دەستوەردانی بیانی .
شێخ ھومام حەمودی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا پێی داگرت: ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، لە بەر دەستوەردانی بیانی سی ساڵی لەوپەڕی شەڕو ماڵ وێرانی دا داوەتە سەر، لە حاڵێکدا کە دەبێ بۆخۆمان بەدوور لە دەستوەردانی بیانی ئەرکی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە بە ئەستۆ بگرین.
شێخ ھومام حەمودی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی: ئێمە خوازیاری پێکھاتنی دانیشتنێکی تایبەتین بۆ پاراستنی سەقامی ناوچەکە بەبێ دەستوەردانی دەرەکی و بەبێ ھیچ جۆرە خۆ تێگەیاندنێکی سەربازی.
ئەم کاربەدەستە پەرلەمانییەی عێراق ھیواداری دەربڕیوە کە، ئاوا دانیشتنێک بە بەشداریی وڵاتانی ئێران، عێراق ، تورکیاو عەرەبستانی سەعودی لە ئاراستەی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی تۆکمەوتەواوو ھەمەلایەنە پێک بێت ھەتا پێش بگیردرێت بە دەستوەردانی سەرەڕۆیانەی دەرەکی لەوانە شاڵاوی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا.
ئەمریکا بە بەشداریی فەرانساو بریتانیا ١٤ی ئاپریل بە بیانووی ھێرشی کیمیایی لە ناوچەی دومای گردوپەڕی دیمەشق و تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سووریا بە ئەنجام دانی ئەو شاڵاوە بانگەشە بۆ کراوە، بە بێ مۆڵەتی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پەلاماری موشەکیانەی کردە سەر ئەو وڵاتە کە ئەمەش لەگەڵ ناڕەزامەندیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەوە.