پەرچەکرداری ئەنجومەنی باڵای عێراق بە دڕندەکاریەکانی سەعوودیا دژبە یەمەن
ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد لەپێناو ڕاگرتنی دڕندەکاریە سامناکەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودیا دژبە جەماوەری یەمەن هەنگاو هەڵبگرن.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی عەرەبستان لەشەهیدکردنی ساڵح ئەلسەماد سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن و هەروەها ئەو پەلامارە ئاسمانییانەی دەیان کەس لە خەڵکی بێتاوانی لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە شاری حەججەی یەمەن کردەئامانج، شەرمەزارکردو سەری سووڕما لە بێ دەنگیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت ڕێکخراوی نەتەوەکان.
ئەنجومەنی باڵای عێراق، هەروەها کردەکانی عەرەبستن لە یەمەنی بە پێشێلکەری ئاشکرای مافی مرۆڤ زانی و داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، دەزگەکانی مافی مرۆیی، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، کۆمکاری عەرەب و گشت ڕێکخراوەکانی چالاک لەمەڕ مافی مرۆڤ هەتا پێش بگرن بە درێژەی دەسدرێژکاریی بۆسەر یەمەن.
ئەنجومەنی باڵای عێراق، درێژەی پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعوودی لە کردنەئامانجی خەڵکی بێتاوانی یەمەنی گەڕاندەوە بۆ پێبەندنەبوونی رژیمی سەعوودیا بەیاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و وتی: درێژەی ئەو تاوانکارییە دڕندانانە پاش تێپەڕینی سێ ساڵ کە کوژران، برینداربوون وپەرتەوازە بوونی دەیان هەزار یەمەنی بێتاوانی لێکەوتەوە، قەبووڵکراو نییە.