عیبادی : هەرگیز ڕازی نابین کە کەرکووک بەتەنیا هەر تایبەت بێ بە هۆزوو گەلێکی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی سەردانەکەی بەبۆنەی پرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی لە کەرکووک وتی : هەرگیز ڕازی نابین کە شاری کورکووک لەلایەن گەل وو هۆزێکی تایبەتەوە پاوان بکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمرۆ لە قسەگەلیکدا لە شاری کەرکووک کە لەچوارچیوەی پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردەیی بۆ هاوپەیمانی ئەلنەسر لەوێ سەردان دەکات وتی: شاری کەرکووک هیی عەرەبەکان ، کوردەکان ، تورکەمانەکان ، موسوڵمانان ومەسیحیەکان قەوم وئەتن وکەمایەسیەکان لە عێراقیە وهیچکات قەبوڵ ناکەین کە تەنیا هیی قەوم وئەتنێکی تاقانە بێت. عیبادی وێڕای ئاماژەدان بەمەکە یەکیەتی نێوان عێراقیەکان بووە بە هۆی سەرکەوتن بەسەر داعش، وتی: ڕێبەرانی وڵاتانی جیهان پێیان وابوو کە عێراق لەگەڵ هاتنی هێزە کانی داعس بۆ شارەکانیان، کۆتایی پێ هاتوو دەبێت. سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها پیداگری کرد دەوڵەتی عێراق جیاوازیەک لەنێوان شارومەندانی عێراقی لە بواری دین ومەزهەب قائیل نیە و سەرنج ئەدات بە گشت عێراقیەکان ، چونکە دەوران وسەردەمی زوڵم وگوڕی بەکۆمەڵ لە وڵات لە ناوچووە. سەرۆک وەزیرانی عێراق پیداگری کرد کە هەموو عێراقیەکان چ عەشایر وچ سوپا وهەروەها پێشمەرگەکان کە لە دەوروبەری کەرکووک سەقامگیر بوونە، بۆ لەناوبردنی داعشیەکان بەسیج بوون وشان بەشانی یەکتر بۆ ئازادی سەرزەوینە عێراقیەکان شەڕوخەباتیان کرد.