درێژەی هەڵمەتی سوپای عێراق لە دژی ئەندامانی بە جێ ماوی داعش لە کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i336618-درێژەی_هەڵمەتی_سوپای_عێراق_لە_دژی_ئەندامانی_بە_جێ_ماوی_داعش_لە_کەرکووک
هێزەکانی سوپا وحەشدی شەعبیی عێراق هەڵمەتێکی هاوبەشیان لەدژی ئەندامانی بەجێ ماوی تاقمە تیرۆریستەکانی داعش لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک دەسپێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2018 13:10 Asia/Tehran
  • درێژەی هەڵمەتی سوپای عێراق لە دژی ئەندامانی بە جێ ماوی داعش لە کەرکووک

هێزەکانی سوپا وحەشدی شەعبیی عێراق هەڵمەتێکی هاوبەشیان لەدژی ئەندامانی بەجێ ماوی تاقمە تیرۆریستەکانی داعش لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک دەسپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سومەریە نێوز ئەم هەڵمەتە بە مەبەستی وەبەر پەلاماردانی بنکە وبارەگای داعش لە ناوچەکانی " ئەلعەزیبە" و" ئەلشریفیە" لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک دەسپێکراوە. هێزەکانی جەماوەری عێراق (حەشدی شەعبی) لە بەیان نامەیەکدا ڕایانگەیاند : لەڕەوتی ئەم هەلمەتە هەتا ئێستاکە تونیل گەلیک دۆزراوەتەوە کە تەکفیریەکان بڕیکی زۆر لە چەکەکانی خۆیانیان لەوێ ڕادەگرت.