فەرمانی عەبادی بۆ بوردومانی بنکەی داعش لە سوریا
دوابەدوای هەماهەنگیی سوریا و ئێراق لە بانترین ئاست لەشەڕ بەدژی تیرۆریزم، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی پەلامار بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوخۆی سوریای دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێراقییە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند : هێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە لەسەر فەرمانی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق، بنکەی سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لەباشووری ناوچە ی دەشیشە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان داوەتە بەر پەلامار.
یەحیا زوبەیدی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق پێداگری کرد : هێزی ئێراقی تیرۆریستانی وەهابی زایۆنیستیی داعشیان لە ناوخۆی خاکی سوریا بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئەم وڵاتە داوەتەبەر ڕاوەدوونان .
فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق، ئاڤریلی ڕابردوو دوابەدوای دەرکرانی فەرمانی حەیدەر عەبادی ، بنکەی تیرۆریستانی داعش لەوان گرینگترین کارگەی چێکردنی بومب و چێندرانی بۆمب لە نێو ئوتوموبیلەکان لەنێو خاکی سوریایان بە فڕۆکەی ئێف شازدە داوەتە بەر پەلامار و بەتەواوی تێکیان شکاندووە.
بەرلەمە ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی ئێراقیش لە کۆنفرانسی وتووێژیی جیهانی سەبارەت بە تیرۆریزم لە بەغدا وتی : لە درێژەی شەڕ بە دژی داعش لە دوولایەنی ئێراق و سوریا لە نیزیکی سنوورە هاوبەشەکان، هەماهەنگی بەربڵاو لەنێوان دوولایەن پێویستە.