May 10, 2018 14:10 Asia/Tehran
  • دەسپێکی

"دەنگدانی تایبەت"ی هێزە چەکدارەکان زیندانیان و نەخۆشانی نێو نەخۆشخانەکان و هەروەها هاووڵاتیانی ئێراقی دانیشتوویی دەرەوەی وڵات لەسەر لەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)ـەوە دەستی پێ کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێراق ڕایگەیاند؛ دەنگ وەرگرتن لە شاروومەندانی ئێراقیی دانیشتوویی دەرەوەی وڵات ئەمڕۆ (پێنجشەممە ) دەست پێ بووە و تا سبەی (هەینی) درێژەی دەبێ.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێراق هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە زیاتر لە ٨٥٠ هەزار شاروومەندی ئێراقی دانیشتوویی دەرەوەی وڵات شیاوی بەشداری لە چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانین رایگەیاند: لە ٢١ وڵاتی جیهاندا ناوەندی دەنگدان بۆ شاروومەندانی ئێراقی دانیشتووی دەرەوە دانراوە کە یەکێک لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

هەروەها لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە بە کاتی بەغدا، دەنگ وەگرتن لە هێزە چەکدارەکان، ئەو زیندانیانەی بەندی کەمتر لە ٥ ساڵیان بۆ بڕدراوەتەوە و نەخۆشانی نیو نەخۆشخانەکان لە ١٨ پارێزگای ئێراق بە شێوەی هاوکات بە ناوی دەنگدانی تایبەت دەست پێ بووە.

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هاوڕی لەگەڵ هێزەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقش لە بازنەی ئەو دەنگدانە تایبەتەدان.

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق، ٢٤ ملوێن کەس لە سەرجەم ٣٧ ملوێن حەشیمەتی ئێراق شیاوی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیدان.

شاروومەندانی ئێراقی ڕۆژی شەممە ١٢ی مانگی مەی ٢٠١٨، پاش شکست هێنانی تیرۆریستانی داعش بۆ یەکەم جار دەچنە پێی سنووقەکانی دەنگدانەوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنێکی سەرانسەری.

سەرپەیڤ