May 11, 2018 10:35 Asia/Tehran
  • سەرهەڵدانی کێشەی بەربڵاو لە پڕۆسەی دەنگدانی هێزە چەکدارەکەنی عێراقدا

پڕۆسەی دەنگدان تایبەت بە هێزە چەکدارەکان و کەسانی زیندانی و نەخۆشخانەکان لە حاڵێکدا دەستی پێکردووە کە ڕاپۆرتەکان باس لە سەرهەڵدانی کێشە لە پڕۆسەکەدا دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت بە هێزە چەکدارەکان و کەسانی زیندانی و نەخۆشخانەکان لە عێراق تا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرهەڵدانی کێشە لە 100 بازنەی دەنگداندا ڕاگەیێندراوە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە هەندێک کێشەی دیکە لەوان کێشەی کارتی دەنگدان و زانیارییە تۆمارکراوەکانی سیستەمی کەمپیۆتریش بوونی هەیە و ئەو پرسە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ڕووبەڕووی تەنگەژەیێکی گەورە کردۆتەوە و دەبێت تا ڕۆژی شەممە واتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە سەرانسەری عێراقدا ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.

هەر لەو بارەیەوە یەکێک لە بەرپرسانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت: گرینگترین کێشەکانی پێنج کاتژمێری ئەوەڵی دەنگدان بریتین لە دوا کەوتنی کاتی دەنگدان، سەرهەڵدانی کێشە لە کەرەستەکانی دەنگدان و یەک نەگرتنەوەی زانیاریی سەر کارتی دەنگدەران لەگەڵ زانیارییەکانی سیستەمی کەمپیۆتەری بوون و جەختی کردەوە بۆ چارەسەر کردنیان تا ڕۆژی شەممە هەوڵی پێویست دەدرێت.

ئەو بەرپرسە وتیشی: تا ئێستا زیاتر لە 40% کۆی ئەو دوو ملیۆن کەسە کە ئەمڕۆ دەتوانن دەنگ بدەن دەنگەکانیان خستۆتە سندووقەوە.

سەرپەیڤ