May 12, 2018 09:11 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردنەکانی عێراق دەس پێ کرا

چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق و یەکەم هەڵبژاردنەکانی پاش هەرەس هێنان بەداعش لەو وڵاتە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، چەند خولەک پێش ئێستا هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لەسەرانسەری ئەو وڵاتە دەس پێ بوو و دەرگاکانی بنکەکانی دەنگدان لەڕووی دەنگدەران واڵاکرا.

قۆناخی یەکەمی ئەو هەڵبژاردنانە، پێنج شەممەو هەینی ڕابردوو بۆ عێراقیانی دانیشتووی گشت وڵاتان وهەروەها هێزە ئاسایشییەکان، فەرمانبەرانی وەزارەتخانەکانی ناوخۆ و کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان، لەسەرانسەری عێراق بەڕێوە چوو هەتا ئەمڕۆ، گشت هێزەکانی ئاسایش و کارمەندانی بەشەکانی ناوبراو لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شەفاف و بێ گەرد چڕ ببنەوە.

بڕیارە ٢٤ ملوێن و ٥٠٠ هەزار عێراقی دەنگەکانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی نوێ، بخەنەنێو سندوقی دەنگدان.

سەرپەیڤ