May 12, 2018 13:36 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی خەڵک و بەرپرسانی عێراقی لەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان لە یەکەم کاژێرەکانی دەسپێبوونی دەنگدان

هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی خەڵک لەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ وێنە سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە یەکەم کاژێرەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنیی پەرلەمانی، دەنگیان خستەنێو سندوقەکان.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، سەلیم جبوری کە لەگەڵ هاوپەیمانیی سوننەی ئەلوەتەنییە بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی لەگەڵ گشت بەربژاران و گرووپە سیاسییەکانی عێراق رکابەریی دەکا، جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی سالم و شەفاف.

هاوپەیمانیی ئەلوەتەنییە کە عەلاوی سەرۆکایەتی دەکا، داگری بیست و دوو پارت و پێکهاتەو ڕەوتی سیاسییە.

نووری مالکی یاریدەری سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانونیش بەئامادەبوون لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان، دەنگی خۆی خستەنێو سندوق و ڕایگەیاند: سەرباری هەوڵی ژمارێک لایەن بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هاوبەشی لەدەنگدانی بەئەرکێکی شەرعی و ئەخلاقی زانی.مالکی وەک سەرۆکی پارتی دەعوە لەسەرووی پێڕستی ئەو هاوپەیمانییەیە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەئامادەبوون لەبەردەم سندوقی دەنگدان، بەشداری ئەو هەڵبژاردنانە بوو و داواشی لە کوردەکان کرد هەلی ئێستا بقۆزنەوەو کەڵکی لێ وەربگرن.

هەڵبژاردنیی پەرلەمانی ئەو خولەی عێراق یەکەم هەڵبژاردنی دوای داعشە کە بەگوێرەی بیست و چوار ملوێن کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە لە عێراق لەنێو نزیک بە حەوت هەزار کاندیدا ٣٢٩ کەس بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرن.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، پەرلەمان بەرپرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و دانی دەنگی متمانە بە وەزیرانە.

سەرپەیڤ