May 12, 2018 13:38 Asia/Tehran
  • دەسەڵاتدارانی ئێراقی ، خەڵکیان بانگ کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن

سەرۆک کۆماری ئێراق و سەرۆک وەزیرانی ئێراق ، چەند کاتژمێر پێش لە دەستپێکی گرینگترین هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای داعش، لە وتاردانێکی تەلەفزیونی دا، خەڵکی وڵاتەکەی خویان بۆ ئامادەبوون و بەشداری بەربڵاو لە بەردەم سندووقەکانی دەنگ دان بانگ کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فواد مەعسووم، سەرۆکی ئێراق  شەوی هەینی  جارێکی تر لەسەر  بەشداری بەربڵاوی  خەڵک لە هەڵبژاردنی  ئەم وڵاتە بەمەبەستی بردنەسەری ئاستی نیزامی دیمۆکراسی و فیدرالیسم لە وڵات  پێداگری  کرد و ڕایگەیاند: بنکەکانی بەڕێوەبردنی  ئەم هەڵبژاردنە و هێزی ئاسایشی دەبێ  مەرجی پێویستیان بۆ بەشداری کردنی ئاسوودەی  شارومەندان لە هەڵبژاردن  هەبێت  . 

فواد مەعسووم  بە ئاماژەدان بە گرینگایەتی  دەوری دەزگەی  دادەڤانیی ئێراق  بو پێشگیری کردن لە هەرچەشنە  گزیکاری  ئەگەری لە دەنگی خەڵک و گزیکاری  دیکەی هەڵبژاردن، لەسەر گرینگایەتی بەڕێوە چوونی یەکەمین هەڵبژاردنی  دوای پاکتاوکرانی ئێراق  لە بوونی تیرۆریستان ، پێداگری کرد  . 

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش  بە بانگێشتنی خەڵک بۆ بەشداریکردنی چالاک و بەربڵاو لە هەڵبژاردن وتی : بەشداریی لەم خولەی هەڵبژاردن لە درێژەی  تۆکمەکردنی  ڕەوتی سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریستیی داعش و کۆتایی دان بە سیاسەتی  پشک بەندی  لە دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتییە.

قۆناخی یەکەمی ئەو هەڵبژاردنانە، پێنج شەممەو هەینی ڕابردوو بۆ عێراقیانی دانیشتووی گشت وڵاتان وهەروەها هێزە ئاسایشییەکان، فەرمانبەرانی وەزارەتخانەکانی ناوخۆ و کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان، لەسەرانسەری عێراق بەڕێوە چوو هەتا ئەمڕۆ، گشت هێزەکانی ئاسایش و کارمەندانی بەشەکانی ناوبراو لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شەفاف و بێ گەرد چڕ ببنەوە.

بڕیارە ٢٤ ملوێن و ٥٠٠ هەزار عێراقی دەنگەکانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی نوێ، بخەنەنێو سندوقی دەنگدان.

سەرپەیڤ