May 12, 2018 13:39 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی دەنگی خۆی لە ناوچەی کەڕادە لە سندووق خست

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ بەیانی دەنگی خۆی لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگدان لە نیزیک شوێنی مانەوەی لە سندووق خست.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری فارس، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە پێچەوانەی  بەرپرسانی دیکە لە بەغدا کە دەنگی خۆیان لە ناوەندەکانی تایبەتی  دەنگوەرگرتن لە کاربەدەستانی ئێراقی لە هوتێل ڕەشید لەم شارە خستبوو، لە ناوچەی کەڕادە دەنگی  خۆی تۆمار کرد  . 

سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرس لە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن لەم بارەوە وتی  :  عەبادی دانیشتووی بەغدا و سەربە گەڕەکی  کەڕادەیە  کەوایە دەبێت لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگوەرگرتن  نیزیک لە شوێنی  مانەوەی دەنگی خۆی  لە سندووق بخات.

قۆناخی یەکەمی ئەو هەڵبژاردنانە، پێنج شەممەو هەینی ڕابردوو بۆ عێراقیانی دانیشتووی گشت وڵاتان وهەروەها هێزە ئاسایشییەکان، فەرمانبەرانی وەزارەتخانەکانی ناوخۆ و کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان، لەسەرانسەری عێراق بەڕێوە چوو هەتا ئەمڕۆ، گشت هێزەکانی ئاسایش و کارمەندانی بەشەکانی ناوبراو لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شەفاف و بێ گەرد چڕ ببنەوە.

بڕیارە ٢٤ ملوێن و ٥٠٠ هەزار عێراقی دەنگەکانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی نوێ، بخەنەنێو سندوقی دەنگدان.

سەرپەیڤ