May 13, 2018 09:21 Asia/Tehran
  • لێژنەی هەڵبژاردنی ئێراق بانگەشەکانی پەیواندیدار بە گزیکاری لە هەڵبژاردنی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

دوابەدوای ناکوکی لەسەر ئەنجامی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان کە تەنانەت بووەتە هۆی تێکهەڵچوونی چەکدارانە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئێراق هەرچەشنە بانگەشەیەک لەسەر هەبوونی گزیکاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەبێ بنەما زانی .

چوارەمین خولی هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی شەممە  و بەشێوەی ئەلەکترونیکی بەڕێوە چوو و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لەلایەن  پارتەکانی دیکەوە تۆمەتی  گزیکاری لەسەرە .

بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی ، یەکگرتووی ئیسلامی ، هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و داد و  پارتی دیمۆکرات لە هەرێمی کوردستانی ئێراق  بە ڕەتکردنەوەی ئەنجامی بەرایی  هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە سلێمانی، خوازیاری  ژمێردرانەوەی  بە دەستی  ئەنجامەکان لەلایەن  کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێراق بوو  . 

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئێراق بەیانی ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆتایی دەنگ وەرگرتن لە بنکەکانی سەرانسەری  ئەم وڵاتە لە پرێس کۆنفرانسێک لە بەغدای پێتەختی ئێراق، سەرباری ناکۆکی بیروڕا و ئیدیعاکان سەبارەت بە گزیکاری هەڵبژاردن لە دەنگ وەرگرتنی ڕۆژی  شەممەیان ڕەت کرد و ڕایگەیاند: لەم هەڵبژاردنە لە دوایین  تەکنۆلۆژییەکان بۆ  دەنگ وەرگرتن  کەڵک وەرگیراوە و هەتا  بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ژماردنی ئەلەکترونیکی دەنگەکان کۆتایی پێ دێت.

لیژنەی باڵای  هەڵبژاردن هەروەها بە پێداگری کردن لەسەر  هەموو سکاڵاکانی ڕەسمی و ڕەوا، هەر چەشنە گەورەکردن و نەیارەتی بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەت کردەوە.

بەپێی لیژنەی  ئاسایشی هەڵبژاردنی ئێراق لە ڕەوتی  یەکەمی هڵبژاردنی سەرانسەریی ئێراق دوای شکستی تیرۆریستانی داعش،  هیچ پەلامارێکی تیرۆریستی  ڕووی نەداوە.

نیزیکەی یازدە ملوێن ئێراقی  لە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ڕۆژی ڕابردوو  بەشدارییان کرد و ئاستی بەشداریی ئێراقییەکان لە م هەڵبژاردنە  سەتی 44.5 ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ