دەنگ و باسی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەگەری ژمارەی کورسیەکانی یەکێتی نیشتمانی/ داوای ٦ پارت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان
ژمارەی گریمانەیی ئەو کورسیانەی کە رەنگە یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق وەدەستی بێنێ و داوای ٦ پارت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لە نوێترین دەنگ و باسی هاوپێوەند بە هەڵبژاردنەکانە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ئەلنەهرەین، سەرچاوەکانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی ژمارەی کورسییەکان وا لە پەرلەمان دەستی دەخات ١٥ کورسی ڕاگەیاندووە .
ئەمەو لە لایەکی ترەوە ژێدەرە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە ٦ پارتی کوردی لە دانیشتنێک لە نووسینگیە هاوپەیمانی دادپەروەری و دیمۆکراسی لە سلێمانی خوازیاری هەڵوەشاندنیی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هاوپەیمانی دادپەروەری و دیمۆکراسی، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، بزوتنەوەی ئەلئیسلامییە و پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە دانیشتنێک لە سلێمانی ڕەخنەیان گرت لە حاند ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و خوازیاری هەڵەوشاندنیی بوون. هەر لەم حالە دا سەرچاوەیەکی سەر بە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کەلە ١٠ دەڤەری بەغدا بژاردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە دەست دەبێت.