May 14, 2018 08:43 Asia/Tehran
  • راگەیەندرانی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە دە پارێزگەی ئەو وڵاتە

ئەنجامی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە دە پارێزگەی ئەم وڵاتە لە لایەن لیژنەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە راگێندرا .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لیژنەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە دە پارێزگەی عێراق وتیشی ، ئەنجامی پارێزگاکانی دیکە و هەروەها کورسیەکانی هەر لیستی هەڵبژاردن ئەمڕۆ دوشەممە رادەگێندرێ .

بە پێی راگەیاندنی لیژنەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ، هاوپەیامانیی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەداسەدر لە بەغدای پێتەختی عێراق لەپێشە و دوای ئەوان هاوپەیمانیەکانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری ( سکرتێری گشتیی رێکخراوی بەدر ) و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالکی لە ریزی دوهەم و سێهەمدان .

لە پارێزگەی واستیش هاوپەیمانیی سائیرون لە پێشە و هاوپەمانیەکانی فەتح و نەسر ( سەر بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ) ، دەوڵەتی یاسا لە ریزی دواتر دان .

لە پارێزگەی کەربەلاش  هاوپەمانیی فەتح بوو یەکەم و سائیروون ، نەسر ، دەوڵەتی یاسا لە ریزی دواتردان .

لە پارێزگەی زیقار سائیروون زیاترین دەنگی هێناوە و فەتح و نەسر و دەوڵەتی یاسا دوای ئەو هاوپەیمانیەن .

لیژنەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند تا ئێستا 500 سکاڵا لە بارەی سەرپێچی کاری پێگەیشتووە .

لە هەمان کاتدا رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر خۆی بۆ بزووتنەوەی " جوڵەی ملِۆنیی چاکسازیی " ئامادە کردووە .

سەرپەیڤ