May 28, 2018 18:20 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی چەک و چۆڵی تڕۆڕیستان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنباری ئێراق

هێزە ئێراقیەکان لە ڕەوتی ئوڕاسیونێکدا ژومارێکی زۆر چەک و چۆڵی تڕوڕیستانی تەکفیریان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار دۆزیەوە و دەستیان بە سەردا گرت .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی  کاناڵی سومریە نیوز یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ناوەندی هەواڵدەریی ئاسایشی  ئێراق ڕایگەیاند ک لە ئوپڕاسیونی هێزە ئێراقیەکان پشتوێنێکی تەقینەوەیی  چوار مووشەک   13 کڵاشینکوف  لە ماڵێکی کاولکراو لە ناوچەی  ئەلڕووفە  لە پارێزگای  ئەنبار دوزراوەتەوە . فەیسل عیبادی فەرماندەری   پولیسی  پارێزگای  دیالەی ئێراقیش  باسی کرد لە  کاولکردنی شەش حەشارگەی داعش و پووچەڵکرانەوەی بومبەکان و مادەی تەقەمەنی و دۆزینەوەی دوو مووشەکی کاتیوشا لە ڕەوتی ئوپراسیونێکدا لە پارێزگاکانی  دیالە و سەلاحەدین . ئوپڕاسیونی دژە تیروڕیستی  سوپای ئێراق لە  شوێنە جوراوجورەکانی  ئەو وڵاتە بۆ لەناو بردنی ئەندامانی بە جێ ماوی داعش و هەروەها دۆزینەوەی چەکەکانی سەر بە ئەوان درێژەی هەیە . سەرەڕای شکستی تاقمی تڕوڕیستی داعش لە ئێراق هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی  ئەو تاقمە تیروڕیستیە لە شۆێنە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە  ئامادەن  و بە شێوەی بەربڵاو دەست ئەدەنە کردەوەگەلی تیروڕیستی .


 

سەرپەیڤ