حوزه‌یران 10, 2018 16:36 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان دژی داعش لە باکووری باقووبە

فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی دیالەی عێراق، ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی "ئەلخەمیسە" هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم ستانە دژی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش دەستپێکراوە.

 بە  گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری میهر،"مەزهەر ئەلعەزاوی" وتیشی: هێزە ئاسایشییە هاوبەشەکانی سوپا وپۆلیس و حەشدی شەعبی بە پشتگری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی  خۆیان لە دوو تەوەری ئەلمەخیسە لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری باقووبە لە ستانی دیالە دەستپێکرد.

 هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لەمدوایی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاویان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی  ستانی دیالە، رۆژهەڵاتی عێراق، دژی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعس ئەنجام داوە. هەر لەم حالە دا،"سەعد مەعەن" وتە بێژی وەزارەتی نێو خۆی عێراق،باسی لە قۆڵبەست کرانیی یەکێ لە ئەندامانی داعش و بەرپرسی پێسووی لە نووسینگەی دراوی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە بەسی رۆژهەڵاتی مووسڵ، کردووە .

 هەوالێکی دیکە  ، باسی ئەمە دەکات نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق و بانکی ئیتلاعاتی کوژراوانی عێراق ڕایگەیاند، دوا بە دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش ژمارەی قووربانیانی سیڤیلی ئەم وڵاتە لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨، لە جاو ماوەی ئاوتۆی ساڵی ڕابردوو(٢٠١٧)، نزیک لە سەدا ٨٠ کەمتر بۆتەوە .

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی بریندارانی مەدەنی یش لەم ماوەیە پتر لە سەدا ٦٨ کەمتر بۆتەوە .

 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ٩ دیسەمبەری ٢٠١٧، بە فەرمی ئازادی تۆکمەی خاکی ئەم وڵاتەی لە چنگ تاقمی ڕەشەکوژی داعش و هاتنە دی سەرکەوتنی گەورەی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ