حوزه‌یران 30, 2018 17:29 Asia/Tehran
  • عەبادی: لەگەڵ تیرۆریستان دانوستان ناکەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەئاماژە بەوەی کە تەنیا ڕێگای بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان، لەبەین بردنیانە، پێی داگرت: وڵاتەکەی قەت لەگەڵ داعشییان دانوستان ناکات.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی بەرزڕاگرتنی یادی ڕاپەڕینی ساڵی١٩٢٠ دا وتی: ئێستا تیرۆریستان بەشێوەی گرووپی بچووک لەبڕێک لەبەرزایی وبیاوانەکان خۆیان حەشارداوەو شارومەندانی بێتاوان دەکەنە ئامانج و هێزە چەکدارەکانی عێراق گشت ئەو گرووپە پرژو بڵاوانەی تیرۆریستان پێوشوێن دەگرن و ئەوان دەکوژن.

عەبادی باسی پیلان لەدژ عێراق وهێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ وێنە حەشدی شەعبی کردو وتی: دوژمنان هەروا تێدەکۆشن دووبەرەکی بخەنەنێو گەلی عێراق و تەنیا ڕێگای بەرەوڕووبوونەوەی ئەو پیلانگێڕییانە، یەکڕیزی خەڵک و پەیڕەویی کردن لە مەرجەعییەتی باڵای دینی وەک سەمبولی یەکڕیزیی عێراقە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: شەڕ لەدژ داعش بە فەتوای مەرجەعییەت لە دەسکەوتەکانی ڕاپەڕینی١٩٢٠بوو کە لەو ڕاپەڕینەشدا خەڵکی عێراق بە یەکگرتوویی خۆیان و بەپەیڕەوی لە فەتوای مەرجەعییەتی باڵای دینی لەدژ هێزە ئیستعمارگەرەکانی ئینگلیز کە دەسەڵاتی بەهێزی جیهان بوون، ڕابوون.

ڕاپەڕینی١٩٢٠(ثورة العشرین"ی عێراق ڕاپەڕینی عەشیرەکانی باشووری عێراق و بەپێی فەتوای "میرزا مەحەممەد تەقی شیرازی" لەدژ داگیرکەرانی ئیستعماری ئینگلیز بوو کە لەسەر دەسەڵات لابرانی دەسەڵاتداری سەربازی دەسنیشانکراوی ئیستعمارگەران، پێکهێنانی یەکەم حکومەتی نیشتمانی لە عێراق و چوونەدەری سەربازانی ئینگلیزی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ