پاکتاو کرانی شەش گوند لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە
تهمووز 19, 2018 13:21 Asia/Tehran
هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە توانیان شەش گوندی ناوچەی «مطیبیجه» لە مەودای نێوان گوندەکانی «دیاله» و «صلاح الدین» پاکتاو بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی جگە لە پاکتاو کردنی ئەم شەش گوندە، ئاسایشی سێ جادەی سەرەکیی نێوان دیالە، کەرکووک و سەڵاحەدینشیان دابین کرد.
«خضیر المطروحی» فەرماندەری لەشکری ٢١ی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: لەم ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە ٢٠ بنکە و حەشارگەی داعش تیاچووە و ئاسایشی جادە گرینگ و سەرەکییەکانی نێوان باکووری دیالە و باشووری کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین دابین کراوە.
هەروەها ژێدەرە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەک لە شوێنی کۆبوونەوەی هێزە ئێراقییەکان لە کەرکووک ڕووی داوە و بۆتە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئێراقی.