ئاب 15, 2018 08:39 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی بەشی زۆری ئاوارەکانی شاری مووسڵی ئێراق بۆ سەر ماڵ و حاڵیان

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاریی نەینەوا لەئێراق ڕایگەیاند: تائێستا سەتا شەستی ئاوارەکان لە شاری مووسڵ(باکووری ئێراق) پاش ڕزگارکرانی بەتەواوەتی لەچنگ داعش، گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، خەلەف ئەلحەدیدی، لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاریی نەینەوا لەباکووری ئێراق، وتی: بەشی رۆژاوایی مووسڵ لەبەر بارستای باڵای وێرانییەکان، هەروا ئامادەی وەرگرتنی ئاوارە ئێراقییەکان نییە.

شاری مووسڵ کلە ژۆئەنی ساڵی ڕابردوو بەتەواوەتی لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کراو هێزەکانی حەشدی شەعبی بەگەمارۆی ئەو شارەو داخستنی ڕێگا پەیوەندییەکانی داعش، دەورێکی گرینگیان بینی لەکۆنترۆڵی کردنەوەی.

لەهەواڵێکی دیکەدا هەر لەبارەی ئێراق، تەقینەوەی سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەبازاڕی بەغدا(پایتەختی ئێراق) لانیکەم دوو کوژراو و شەش برینداری لێکەوتەوە. هێشتا کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش پاش شکست هێنانیان لە هێزە چەکدارەکانی ئێراق لەناوچە جیاجیاکان خۆیان حەشار داوەو جار ناجارێک کردەی تێکدەرانە و تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ