ئه‌یلوول 06, 2018 14:52 Asia/Tehran
  • پاکتاوکرانی سنووری پارێزگاکانی

هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ناوچەی سنووریی پارێزگاکانی کەربەلاو ئەنباریان لەبوونی تیرۆریستان پاکتاو کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرچاوەیەکی ئاسایشی لەوبارەوە وتی: پاش دەس خرانی هەندێ زانیاری لەمەڕ خۆحەشاردانی ژمارێک تیرۆریستی داعشی لەنزیک دەریاچەی "ئەلرەزازە" لەباکووری پارێزگای کەربەلاو هاوسنوور لەگەڵ پارێزگای ئەنبار، تاقمێک لە هێزە هەواڵگرییە ئێراقییەکان و خەڵک لەگەڵ تیرۆریستان پێکیان دادا.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: پاش ئامادەبوونی هێزە ئێراقییەکان لە ناوچەکە، یەکێک لە تیرۆریستانی داعشی بۆ دەربازبوونی دەس و پێوەندییەکانی دیکەی ئەو گرووپە، پشتێنی تەقینەوەیی خۆی تەقاندەوە کە بەهۆیەوە چەند کەس کوژران وبریندار بوون.

حکومەتی ئێراق دیسەمبەری٢٠١٧، کۆتایی ئامادەبوونی سەربازیی گرووپی ڕەشەکوژی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام پاشماوەی تیرۆریستان لەناوچە بیاوانییەکانی پارێزگای ئەنبار وهەروەها لە چیاکانی هەڵکەوتوو لەنێوان پارێزگای دیالی و کەرکوک و سەلاحەدین بڵاو بوونەوەو جار ناجارێک هێرش دەکەنە گوندەکان.

سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی ئێراقیش هەڵمەتی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لە بوونی تیرۆریستانی بەجێماوی داعشی.

سەرپەیڤ