پێداگریی حەیدەر عەبادی لەسەر پێویستیی بنبڕکرانی تیرۆریستان
ئهیلوول 26, 2018 16:03 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت لەسەر لەناوبرانی بەتەواوەتی تیرۆریستان لە وڵاتانی ناوچە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆن، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێشەو سێ شەممە وشداری دا، مەترسیی تیرۆریزم هەروا هەڕەشە لەهەموو وڵاتانی جیهان دەکاو وڵاتانی ناوچە دەبێ هەرچی خێراتر تیرۆریستان لەناوببەن.
سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: گرووپە تیرۆریستییەکن هەوڵ دەدەن لەڕێی سوریاوە کنە بکەنە نێو خاکی ئێراق و لە سارای ئەنبار، دوورگەی نەینەوا، وناوچەگەلێکی سەلاحەدین وحەویجە جێگیر ببن.
عەبادی لەهەمان کاتدا وتی: تیرۆریستان تائێستا نەیانتوانیوە لەڕێی دامەزراوە ڕێکخراوەکانیان لە ئێراق، ڕێک بخەنەوە.
دەس و پێوەندییە هەڵاتووەکانی داعش لە دیسەمبەری٢٠١٧، کە کۆتایی ئامادەبوونیان لە ئێراق راگەیێندرا، جار ناجارێک پەلامار دەکەنەسە هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە.