دۆزرانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی داعشیەکان لە رۆژاوای موسڵ
تشرینی یهکهم 29, 2018 12:16 Asia/Tehran
هێزە عێراقیەکان باسی دۆزرانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی هەڵگری 34 تەرمی داعشیەکان دەکەن کە بە تاوانی راکردن بەدەستی ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ناوچەی عەیازییەی رۆژاوای موسڵ لە سێدارە درابوون .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی لە پارێزگەی نەینەوا لە چەند حەوتەی رابردووشدا باسی دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کومەڵی هەڵگری تەرمی 53 کەس لە ئەندامانی داعش لە باشووری موسڵی کردبوو .
لە مانگی رابردوودا و دوای شکستی هێنانی داعش لە عێراق هێزە ئاسایشیەکان دەیان گۆڕی بە کۆمەڵیان لە ناوچەرزگارکراوەکانی ئەم وڵاتە دۆزیبۆووە .