دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق لە گەڵ سوریا لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی عێراقەوە
تشرینی دووهم 04, 2018 08:27 Asia/Tehran
هێزە ئاسیاشیەکانی عێراق بۆ دابینکردنی ئاسایشی سنورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ سوریا لەم ناوچەیەدا جێگیر بوونە .
بەپێی راپۆرتی رۆژی شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعێراقیە ، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەریی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق گوتی : هاوکات لە گەڵ جێگیربوونی یەکینەکانی ئەرتەشی عێراق و حەشدی شەعبی لە سەر سنوورەکانی عێراق وسوریا ، فڕۆکە جەنگیەکانی عێراقیش پەلاماری دەسپێشخەرانەیان بۆسەر بنکەکانی گروپە تیرۆریستیەکان لە نێو خاکی سوریا ئەنجام دا .
یەحیا رەسوڵ وتیشی : ئەم پەلامارانە وای کردووە تیرۆریستانی داعشی تا پێنج کیلۆمەتریی سنوور دوورکەونەوە و ئێستا ئاسایش لە کەرتی سنووریی عێراق بە تەواوەتیی دامەزراوە .