تشرینی دووه‌م 12, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • له به ر یه ک هه لوه شانی تۆڕێکی تڕۆڕیستی لە پارێزگای ئەنباری ئێراق

هێزە ئاسایشیەکانی ئێراق لە ئوپڕاسیونێکدا توانیان تۆڕێکی تڕۆڕیستی چالاک لە بواری بۆمب نانەوە لە پارێزگای ئەنبار لەناو ببەن .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ڕۆژی دووشەمەی   ئێسپوتنیک  ، هێزە ئاسایشیەکانی  ئێراق توانیان  لەو ئوپڕاسیونەدا  6 ئەندامی ئەو تۆڕە تڕوڕیستیە قۆڵبەست بکەن . لە هەمان حاڵدا عادڵ عەبدولمەهدی  سەرۆک وەزیرانی  ئێراق ڕۆژی  ڕابردوو   یەکشەمە   لە د انیشتنێکدا  لە گەڵ   فەرماندەرانی  ئاسایشی  سەربازی و هەواڵدەری  ئەو وڵاتە جەختی کرد : بیرۆکە ی تەکفیری هەروا  بەردەوامە  و هەوڵەکان بۆ لەناو بردنی  ئەو بیرۆکە دەبێ پەرە بستێنێ . عەبدولمەهدی  وتیشی :   هەوڵەکان و ئوپراسیونی  هێزە ئاسایشیەکان سەبارەت بە ڕاوەدوونانی  تۆڕە تڕوڕیستیەکان لە ئێراق هەروا درێژەی هەیە . لەو دانیشتنەدا  هەروەها سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی ئێراق و دۆخی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریا  بیروڕایان گۆڕیەوە .

سەرپەیڤ