لەناوبرانی تیمێکی تیرۆریستی داعش لە عێراق
ئیدارەی هەواڵگری سەربازی عێراق لە شناسایی ولەناوبرانی تیمێکی تیرۆریستی داعش کە بۆ دانەبەرپەلاماری شارومەندان وهێزە ئەمنیەتیەکان لە ڕۆژئاوای ڕومادی لە ناوەندی پاڕێزگەی ئەنبار گەڵاڵەڕێژیان کردبوو ، هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا بە گیڕانەوە لە سۆمەریە نێوز ، ئیدارەی هەواڵگری سەربازی عێراق ئەمرۆ شەممە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند، هێزەکانی تیپی ٢٩ی پیادە نیزام بە هاوئاهەنگی بنکەی فەرماندەیی ئەم هێزە توانیان ئەم تیمە تیرۆریستیە حەوت کەسیە لە شارستانی " هیت " لە پارێزگەی " ئەنبار " لە رٶژئاوای ئەم وڵاتە شناسایی بکات ولەناوی بەرێت. لەم بەیان نامەیەدا هەروەها هاتووە: تیرۆریستەکان بە نهێنی چالاکیان دەکرد وئەندامەکانی بۆ کردەوەی تیرۆریستی ودانە بەر پەلاماری شارومەندانی عێراقی گەڵاڵەڕێژیان کردبوو. لە لایەکی ترەوە ، هێزەکانی سەربە تیپی ٨٨ی حەشدی شەعبی عێراقیش ئەمڕۆ توانیان پەلاماری تیرۆریستەکانی داعش بۆ سەر ناوچەی " ئەلموعتەسیم " لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سامیرابدەن. عێراق ،دێسەمبەری ٢٠١٧ ئازادکرانی سەرزەویەکانی ئەم وڵاتە لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستانی داعشی ڕاگەیاند بەڵام چالاکی پرژوبڵای ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق بە تایبەت باکوور، ڕۆژئاوا وناوچەکانی دەوروبەری بەغدا درێژەی هەیە . پۆلیسی ناوەندی وهێزەکانی ئەمنیەتی عێراقیش لە هەڵمەتی هاوبەش هەتا ئێستاکە توانیویانە ئەندامانی بەجێ ماو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دەسگیر وژمارەیەک لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە عێراقیەکان کوژراون .