کانونی یه‌که‌م 27, 2018 11:58 Asia/Tehran
  • وشداری دانی خۆڕاگریی عێراق بە ترەمپ، لەشکریانی ئەمریکی وەدەر دەنێین

وتەبێژی حیزبوڵڵای عێراق ھاوکات لەگەڵ گەشتە بەدەر لە نەریتەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای عێراق، وتی: خۆڕاگریی ئەم وڵاتە، ئەمریکا پێملی کشانەوە لە عێراق دەکات.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا تاریکەشەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراوو لەناکاودا گەییشتە بنکەی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق.

لەم پەیوەندییەدا جەعفەر حسەینی وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق پێی داگرت: سەرکردەو فەرماندەرانی خۆڕاگریی عێراق ھەڕەشەیان کردووە کە دەستی ئەوانەی کە بیانەوێ لە عێراقەوە زەبر لە وڵاتانی دراوسێ لەوانە سووریا بوەشێنن ، دەبڕن و ئەمریکا پێملی کشاندنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەکەن.

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختیشی کرد: سەردانی لەناکاوی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بنکەی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق بەم واتایەیە کە ئەگەر سەردانەکەی لە میدیاکاندا بڵاو دەبوونەوە ھەستی بە ئاسایشت نەدەکرد.

سەیید ھاشم موسەوی، وتەبێژی فەرمیی بزوتنەوەی نوجەبا لە عێراقیش ڕایگەیاندووە: ترەمپ دەبێ بزانێ کە دەستەڵاتی عێراق بە خوێنی شەھیدەکانی وەدی ھاتووەو وڵاتی خۆڕاگری و شەھیدان جێگەی بنکەکانی لەشکریانی ئەمریکی نییە.

وتەبێژی فەرمیی بزوتنەوەی نوجەبا لە عێراق جەختی کردووە: دەوڵەتی عێراق لە سەریەتی ھێزەکانی ئەمریکی بەو پێیەی کە بوونیان لە عێراق دا سەروەریی دەستەڵاتی وڵات دەخەوشێنێ، وەدەر بنێت.

وتەبێژی فەرمیی بزوتنەوەی نوجەبا لە عێراق وتیشی: قەت ناھێڵن عێراق ببێتە بنکەیەک بۆ ھەڕەشە دروست کردن بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.

ھەر لەم حاڵەدا بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەناڵی مەیادینی لوبنانی کەوتووە، سەرکردەکانی عێراق بە سەرۆک کۆماروو سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانەوە داخوازیی داناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایان بۆ سەردانی تاریکەشەوی بنکەی عەینولئەسەدیان لە پارێزگای ئەنبار ڕەت کردووەتەوە.

ئەم گەشتە لەناوکاوو تاریکەشەوە حەوتەیەک دوای ئەوە ئەنجامی گرتووە کە داناڵد ترەمپ بە ڕاگەیاندنی بڕیاری کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریای دراوسێی عێراق، ڕاوێژکارانی ئاسایشتی نیشتیمانیی خۆی حەپەساند.
 

سەرپەیڤ