سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوو مەرجی دانابوو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ترەمپ
سەرچاوەکانی ئێراقی ڕایانگەیاند عادڵ عەبدولمەهدی سەروک وەزیرانی ئێراق بۆ دیدار لەگەڵ دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد، دوو مەرجی دیاری کردبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی غەدیر، لە ڕەوتی سەفەری شەوی پێنج شەممەی دوناڵد ترەمپ وسەردانەکەی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگەی ئەنبار لە باکووری ئێراق عادل عەبدولمەهدی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکای بەستەوە بە دوو مەرج یەکیان سەفەری ترەمپ بۆ بەغدا و هەروەها قسە نەکردن لەسەر بایکۆتەکانی دژە ئێران .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەبەرئەوەی ترەمپ مەرجەکانی عەبدولمەهدیی قەبووڵ نەکرد ناوبراویش نەچووە بنکەی ئەسەد .
داناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو میلانیای هاوسەری شەوی 25ی مانگ بەبۆنەی کریسمسەوە سەردانی عێراقیان کردو لە فڕۆکەخانەی ئەسەد لە ئەنبار لەگەڵ فەرماندە و سەربازانی ئەمەریکا کۆبوونەوە.
ئەم چەشنە سەفەر و قسەکانی ترەمپ لەبارەی ئامادەبوونی هێزی ئەمریکی لە ئێراق بەرەوڕووی ناڕەزایەتی بەربڵاوی کەسایەتییەکان، پارت و تاقمەکانی ئەم وڵاتە بووەوە .