کانونی دوھەم 05, 2019 20:12 Asia/Tehran
  • هاوردنی چەکی ئەمریکایی بۆ ناو بنکەی عین ئەسەد لە عێراق

سەرچاوە ئاگا سەربازیەکان لە عێراق لە هاتنی چەکی پێشکەوتەی ئەمریکایی بۆ بنکەی ئاسمانی عین ئەسەد لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق هەواڵیان دا.

سەرچاوە ئاگاسەربازیەکانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری واع ڕایانگەیاند ، ژمارەیەکی زۆر لە ترۆمۆبیلەکانی سەربازی ئەمریکایش لە ڕۆژەکانی ڕابردوو هاتوونەتە ناو بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزە ئەمریکیەکان لە گوێزرانەوەی کەرەسە وئامێری سەربازی بۆ ناوچە گەلێک کە لەوێ جێگیر بوونە لە عێراق، لە کۆمپانیە ئەمنیەتیەکان یارمەتی وەردەگرن وسەربازەکانیان و فڕۆکە شەڕکەرەکانیان دەنێرن بۆبنکە جۆربەجۆرەکان . پاش ئەمەیش ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا هاتنە ناو بنکەی عەین ئەلئەسەد لە ڕۆژئاوای پاڕێزگەی ئەنباری عێراق، دۆناڵد ترامپ چوارشەممە ٢٦ی سێسەمبەر بە ئامادە بوون لەم بنکەیە ڕایگەیاند ، ناێهەوێ سەربازانی ئەمریکایی سەقامگیر لە عێراق لەم وڵاتە بڕونە دەرێ. ئەم قسانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ناڕەزایەتی تۆندی کەسایەتیەکان وگروپە سیاسیەکانی عێڕاق لەوان نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕووبەڕوو بووەوە.

سەرپەیڤ