سەرۆکی حەشدی شەعبی ئێراق : ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش یارمەتی ئێراقی دا
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێراق وتی : ئێران تەنیا وڵاتێک بوو کە لە کاتی بەرەنگار بوونەوەی داعش یارمەتی ئێراقی دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی فارس فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێراق وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستەکانی دژە ئێرانی ئەمریکا جەختی کرد ئێراق و ئێران بەردەوام لە مێژوودا پێکەوە پەیوەندیان بووە و هەیانە و وەک وڵاتانی دراوسێ لە پێناو پەرەی هاوکاریەکانی دۆستانە هەوڵیان داوە . ئەلفەیاز وێڕای ئاماژە بە وتەکانی ئەم دواییەی مایک پەنس جێگری سەروک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئێران لە کونفڕانسی ئاسایشی مونیخ وتیشی وڵاتانی ناوچە و ئوروپاییەکان لە سیاسەتی دژە ئێرانی ئەمریکا پەیڕەوی ناکەن مایک پەنس جێگری سەروک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی دوای بێ ئاکام مانەوەی دانیشتنی دژە ئێرانی ورشۆ تۆمەتی بێ بنەڕەتی دژە جوولەکەیی هاوشێوەی نازیەکانی دژە ئێرانی هێنایە ئاراوە . فالح فەیاز هەروەها وێڕای ڕەت کردنەوەی وتەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەمەڕ ئەوەی کە تاقمی تڕوڕیستی داعش بە تەواوی لەناو چووە نیگەرانی خوی دەربڕی لە د امەزراندنی گرووپی نوێ تڕوڕیستی بە بیروکەی هاوشێوەی داعش لەناوچە .