داکۆکیی ئەمریکا لە داعشی نێو ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i358431-داکۆکیی_ئەمریکا_لە_داعشی_نێو_ئێراق
کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمریکاییەکان پێش دەگرن بە پەلاماری هێزە ئێراقییەکان بۆ سەر ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپی تیرۆریستیی داعشدایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2019 08:46 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ئەمریکا لە داعشی نێو ئێراق

کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئەمریکاییەکان پێش دەگرن بە پەلاماری هێزە ئێراقییەکان بۆ سەر ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپی تیرۆریستیی داعشدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی سومرییە نیوز؛ کۆمیسیۆنی ئاسایش  وبەرەڤانیی پەرلەمانی ئێراق بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی کە  چالاکیی ناوەندەکانی داعش بە پەرە سەندنی جم و جۆڵی هێزە ئەمریکاییەکان لە هەر ناوچەیەکدا زیاتر دەبێ و ئەمریکا بە تەواوەتی لە شوێنی چالاکیی تیرۆریستان ئاگادارە.

"حاکم زاملی" لە ڕێبەرانی ڕەوتی سەدر لە ئێراقیش وتی: ئەمریکا تیرۆریستانی وەڕێخستووە بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆن لە ناوخۆی ئێراقدا و جم و جۆڵی داعشییەکان لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا گەلێک زیاتر بووە.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمدواییە ڕایگەیاند کە بەنیازی ئەوە نییە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێراق بباتە دەرەوە. ئەو بڕیارەی ترەمپ بووە هۆی ناڕەزایەتی و تووڕەیی ئێراقییەکان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە تیاچوونی داعش لە ئێراق لە دێسەمبەری ٢٠١٧ـەوە، خەڵک، پارتەکان، کەسایەتییەکان و مێدیاکانی ئێراق بەردەوام داوای چوندەری هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە وڵاتەکەیان دەکەن.