ئادار 04, 2019 09:13 Asia/Tehran
  • راھێنانی تیرۆریستانی داعش لە بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق

بەرپرسێکی رێکخراوی بەدری عێراق گوتی ئەمریکیەکان نزیکەی ١٠٠٠ تیرۆریستیی داعش لە بنکەکانی خۆیان لە عێراق رادێنن .

 

«قضی الانباری»   بەڕێوەبەری نوسینگەی رێکخراوی بەدر لە پارێزگەی ئەنبار لە وتووێژ لە گەڵ ماڵەڕی ئەلمعلوومەدا ریگەیاند ئەم داعشیانە لە بارودوخێکی تایبەتی دان و  ئەمریکا بە توندی ئاگاداریان لێدەکات .

چوارشەمەی حەوتەی رابردوو ماڵپەڕی عەرەبی پۆست باسی راھێنانی زیاتر لە ١٠٠٠ چەکداری کرد لە بنکەکانی عەینولئەسەد  و ئەلحەببانیە لەپارێزگەی ئەنبار .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و بەرگریی عێراق پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند : ئەمریکیەکان بە کردەوە رێگا دەگرن لە پەلاماری ھێزە عێراقیەکان بۆسەر پاشماوکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە .

ھەندێ لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق رایانگەیاندووە ، بەمزوانە یاسای دەرکردنی ھێزە بیانیەکان لەوان ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراق واژۆ دەکەن .

بە نەمانی داعش لە عێراق لە دیسامبری ٢٠١٧ ، خەڵک و پارت و کەسایەتی و میدیاکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیانن .

 

 

سەرپەیڤ