وریاییدانی حەشدی شەعبی بە جم وجۆڵی سەربازانی ئەمریکی لەسەر سنووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i361098-وریاییدانی_حەشدی_شەعبی_بە_جم_وجۆڵی_سەربازانی_ئەمریکی_لەسەر_سنووری_ئێراق
فەرماندەرێکی پلەبەرزی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: ئەمریکا هێزە هەواڵگریەکانی خۆی بۆ ئەنجامدانی کاری شۆڤاریی لە نێو حەشدی شەعبی و بەئامانجی کزکردنی دەور و ڕۆڵی ئەو هێزە لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، لەنزیک سنوری عێراق و سوریادا جێگیر کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2019 14:25 Asia/Tehran
  • وریاییدانی حەشدی شەعبی بە جم وجۆڵی سەربازانی ئەمریکی لەسەر سنووری ئێراق

فەرماندەرێکی پلەبەرزی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: ئەمریکا هێزە هەواڵگریەکانی خۆی بۆ ئەنجامدانی کاری شۆڤاریی لە نێو حەشدی شەعبی و بەئامانجی کزکردنی دەور و ڕۆڵی ئەو هێزە لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، لەنزیک سنوری عێراق و سوریادا جێگیر کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "هاشم موسەوی" لە فەرماندەرانی پلەبەرزی حەشدی شەعبیی عێراق رۆژی هەینی بەڕاگەیاندنی ئامادەیی ئەو هێزە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کردەی شیمانەیی سەربازانی ئەمریکی لەمەڕ یارمەتیدانی ترۆریستانی داعش لە دزەکردنە نێو عێراقدا، وتی: هێزە ئەمریکییەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەروازەی سنوریی "بوکەمال" لە سنوری سوریاو عێراق پلانیان هەیە.

شاری بوکەمال ، دواپێگەی مەزنی گرووپی ترۆریستیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بوو کە لەدراوسێتی شاری قائیمی عێراقدا هەڵکەوتووە.

ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن، گرووپە ترۆریستیەکان لەو سنورەوە بگەیێننە عێراق و بە ئاڵۆزکردنی بارودۆخ و ناهێمن کردنی ناوچەکە، بوار بۆ درێژەی مانەوەیان لە عێراقدا خۆش بکەن.

بە لەناوچوونی داعش لە دیسەمبەری٢٠١٧، خەڵک، پارت و لایەنەکان، کەسایەتی و میدیا عێراقییەکان خوازیاری چوونەدەری سەربازانی بیانی لەوان ئەمریکییەکان بوون لەخاکی وڵاتەکەیان.