نەبەردی بەربڵاوی هێزی ئێراقی بۆ پاکتاوکردنی بەرزاییەکانی حەمرین لە داعش
فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق، باسی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی بەربڵاویان کرد بۆ پاکتاوکرانی بەرزاییەکانی حەمرین لە سنووری پارێزگەکانی کەرکووک، دیالە و سەلاحەدین، لە پاشماوەکانی داعش.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە یەوموسابع، سەعد حەربییە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق ڕایگەیاند ئەم ئۆپراسیۆنە لە چوار میحوەرەوە بە هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سەلاحەدین و بە بەشداری هێزی پۆلیس دەستپێکراوە و ئۆپراسیۆنی بەشی باکووریش لە لایەن هێزی حەشدی شەعبی و بەهاوکاری هێزی ئاسمانی ئێراق ، ئەنجام دەبێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پاشماوەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە کێوەکانی حەمرین، پەنایان گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراقیش ڕایگەیاندک ئەندامانی داعش شەوی یەکشەممە ژومارێک لە دانیشتوانی ناوچەی مەخموور لە نیزیکی مووسڵ لە پارێزگەی نەینەوایان ڕفاند و شەش تیرۆریستیش لەم ناوچەیە لەلایەن هێزی ئاسایشی ئێراقەوە گیراون.
سەرباری ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی ئێراق بەسەر داعش لە دیسەمبەری ساڵی 2017، پاشماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە بە شێوەی پڕژوبڵاو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق دان.
هێزی ئاسایشی و حەشدی شەعبی ئێراقیش تائێستا لە ئوپراسیونی هاوبەش توانیان زورێک لە ئەندامانی داعش بگرن و ژومارێک لەوانیش بکوژن.