ترەمپ، سەربازی بکوژی شارومەندی عێراقی بەخشی
"داناڵدترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سەربازی ئەمریکایی کە زیندانییەکی عێراقیی کوشتووە وبە ٢٥ ساڵ حەبس مەحکووم کرابوو،بەخشیوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،"داناڵدترەمپ" بە دەرکردنی حوکمێک،"مایکل بێهنا" سەربازییەکی ئەمریکایی کەلەساڵی ٢٠٠٩ لە عێراق زیندانییەکی کووشتبوو و بە ٢٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، بەخشیوە.
دوای دەرکرانی حوکمی سەرەتایی ٢٥ ساڵ زیندان لەلایەن دادگەی ئەمریکایی، ناوەندی ناسراو بە "لیژنەی لێخۆشبوون و بەخشینی ئەرتەش" ئەمریکا، سزای بێهنای بۆ ١٥ ساڵ زیندان کەمکردەوە. ئەم سەربازیی ئەمریکاییە لە کۆبوونەوەکانی دادگەی ئەمریکایی دانی بەوە دانابوو، لە ساڵی ٢٠٠٩ زیندانییەکی عێراقی گومانلێکراو بە ئەندامبوون لە ئەلقاعیدەی کوشتووە بەڵام ئیدعای کرد کە ئەم مرۆڤکوژییە بۆ بەرەڤانی لە خۆی بووە.
لێخۆشبوون لەم سەربازە ئەمریکاییە لەلایەن ترەمپەوە لە حاڵێکدایە کە لەم ڕۆژانە لە کەسی سیاسی عێراق، پرسی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لە شارستان "ئەلحویجە" لە ستانی کەرکووک کە کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتۆتەوە، هەراو هوریا زۆری بەرپاکردووە.