May 07, 2019 18:15 Asia/Tehran
  •  کوژرانیی ١٣ ترۆریستی داعشی لە نەبەردی هێزە عێراقییەکان

سەرچاوەعێراقییەکان ڕایانگەیاند: لە دوو ئۆپەراسیۆنی "ئەلجەزیرە"و"سەلاحەدین" ١٣ ترۆریستی خۆکوژی داعش کوژراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری تەسنیم؛ هێزە ئاسایشتییەکانی ئۆپەراسیۆنی "ئەلجەزیرە"ڕایانگەیاندووە: لەم ئۆپەراسیۆنە هێزە عێراقییەکان لە سێ مێحوەرەوە توانیان،١٧ حەشارگە کە داگری پشتوێنی تەقینەوەیی، ژمارێک بۆمب، حەوت ترۆمبیل و ١٠ ماتۆرسیکلێتی ترۆریستان بوو بتەقێننەوە.

هێزە ئاسایشتییەکان لە ئۆپەراسیۆنی "سەلاحەدین"ـی عێراقیش بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا،"ڕۆژئاوای تەکریت"یان پاکتاو و ١١ پشتوێنی تەقینەوەیی و ١٦ بۆمبا و ژمارێک مووشەک و کەرەستەی پێوەندی ترۆریستانیان لەناو برد.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە،هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی تازەیان دژی پاشماوەکانی داعش لە ساری "مووسڵ" هەڵکەوتوو لە ستانی" نەینەوا" لە باکووری عێراق دائەنجامداوە و توانیویانە یەکێ لە هۆکارانی ڕاوەدووناوی داعش قۆلبەست کەن.

سەرپەیڤ