داکۆکیی ئێراق لە توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش لەم وڵاتە
سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت لە سەر داکۆکیی خۆی لە لێژنەی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش لەم وڵاتەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی سومریەنیوز؛ "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە دیداری لەگەڵ "کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان" ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی لێژنەی نیودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش وتی: هەموو ناوەندە نیشتمانییەکانی ئێراق دەبێ لەگەڵ ئەم لێژنە لێکۆڵەرە هاوکاریی پێویست ئەنجام بدەن.
"ئەحمەد خان" سەرۆکی لێژنەی نیودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعشیش سەبارەت بە باروودۆخی کار و چالاکیی ئەم لێژنەیە لە ئێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بیر و ڕای گۆڕییەوە.
گرووپی تیرۆریستیی داعش ساڵی٢٠١٤ بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا.
دەوڵەتی ئێراق ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ سەرکەوتن بە سەر تیرۆرستانی داعشی ڕاگەیاند.