کوژرانی دە ترۆریستی داعشی لەپارێزگای سەلاحەدینی عێراق
لە ئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین، دە ترۆریستی داعشی کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم؛ لەو پەلامارەدا هەروەها دوو ئۆتۆمبیلی ترۆریستان و دوو تانکەری هەڵگری بەنزینی ئەوان لەناوچەی "علاس" لە پارێزگای سەلاحەدین تێکشکێندرا.
لەلایەکی دیکەوە، دانیشتووانی گوندەکانی "بووعیسا" و"بووبەکر" هەڵکەوتوو لەمەودای نێوا پارێزگاکانی دیالی و سەلاحەدین وێڕای بەرەنگاربوونەوەی پەلاماری ترۆریستانی داعش، دوو کەس لەوانیان کوشت.
لەهەواڵێکی دیکەدا، دەزگەی دادی عێراق رۆژی سێ شەممە بڕیاری ئێعدامی دوو فەڕەنسیی دیکەی ئەندامی گرووپی ترۆریستیی داعشی دەرکرد، بەدەرکرانی ئەو دوو بڕیارە، ژماری بڕیارەکانی لەسێدارەدانی دەرکراو لەدژ داعشییە فەڕەنسییەکان، گەیشتە شەش کەس.
حکومەتی عێراق لەدیسەمبەری٢٠١٧ سەرکەوتنی ئەو وڵاتە بەسەر ترۆریستانی داعشی ڕاگەیاند. هێزە ئاسایشییەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئێستا لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە جێگیرن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی جۆراوجۆر لەهەوڵی بنبڕکردنی پاشماوەی ترۆریستانی داعش .