کوژرانی ١٠ داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق
لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق بۆ سەر مۆڵگەی ترۆریستانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین،١٠ ترۆریستی داعشی کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری تەسنیم،لەم پەلامارە دا هەروەها دوو ترۆمبیلی ترۆریستان و دوو لۆری هەڵگری بەنزینی ئەوان لە ناوچەی" عەلاس"لە پارێزگای "سەلاحئەدین" لەناوچوون.
ئەمەو لەلایەکی دیکەوە،دانیشتووانی گوندەکانی"ئەلبووعیسا" و"ئەلبوبەکر" لە مەودای نێوان پارێزگاکانیی "دیالە"و"سەلاحەدین" وێڕای بەرەنگاربوونەوەی پەلاماری ترۆریستانی داعشی دوو کەس لەوانیان کوشتووە.
هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە دەزگەی دادی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە حوکمی لە سێدارەدانیی دوو فەرەنسەوی دیکەی ئەندامیی تاقمی ترۆریستی داعشی دەرکردووە. بە دەرکرانی ئەم دوو حوکمە،ژمارەی حوکمەکانی لە سێدارەدانیی دژی داعشییە فەرەنسەوییەکان گەییشتۆتە شەش کەس. دەوڵەتی عێراق لە دیسەمبەری ٢٠١٧ سەرکەوتنی ئەم وڵاتەی بە سەر ترۆریستانی داعشی ڕاگەیاندووە. هێزە ئاسایشتییەکانی سوپای عێراق وحەشدی شەعبی هەر ئێستا لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە بە ئەنجام دانیی ئۆپەراسیۆنیی جۆر بەجۆر گەرەکیانە پاشماوەکانی داعش خاشەبڕ بکەن.