پەلامارەکانی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i373382-پەلامارەکانی_داعش_لە_پارێزگاکانی_نەینەوا_و_دیالە
سەرچاوە عێراقیەکان رایانگەیاند لە هەردوو پارێزگەی نەینەوا و دیالە حەشدی شەعبی بەرپەرچی پەلامارەکانی داعشی دایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2019 03:39 Asia/Tehran
  • پەلامارەکانی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە

سەرچاوە عێراقیەکان رایانگەیاند لە هەردوو پارێزگەی نەینەوا و دیالە حەشدی شەعبی بەرپەرچی پەلامارەکانی داعشی دایەوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، حەمید یاسری فەرماندەری تیپی 44 ی حەشدی شەعبی گوتی لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا لە باشووری موسڵ  بەرپەرچی سێ پەلاماری داعشمان داوەتەوە .

یاسری وتیشی داعش بە دوای پێکهێنانی تاقمۆکەی نوێدایە لە  جەزیرە حەزەر لە باشووری پارێزگەی نەینەوا .

 سادق حسێنیی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشیی پارێزگەی دیالەش روژی پێنجشەممە گوتی حەشدی شەعبی گوازرانەوەی بنکەی فەرماندەریی داعش لە دیالەی لە ئەلمەتییجە بۆ حەمرین ناکام کردووە .

دەزگای راگەیاندنی وەزاڕەتی نێوخۆی عێراقیش باسی گرتنی سێ تیرۆریستی کرد لە پارزێگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین کە دوو کەس لەوان داعشی بوون .

لە هەمان کاتدا بە هۆی پەلاماری خۆکوژیی تیرۆریستیی لە سامەڕا بە ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژکراو حەوت کەس لە ئەندامانی حەشدی شەعبی شەهید کران .