کانونی یه‌که‌م 31, 2019 20:09 Asia/Tehran
  •  کۆبوونەوەی ناڕازیانە لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

ژمارێک لە خەڵکی بەغدا و لایەنگرانی هێزە جەماوەرییەکان لە کاردانەوە بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی چوونە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

دوای هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی" کەی وەن "لە کەرکووک و پاشان هێرشی ئەمریکا بۆسەر بنکە و بارەگای گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و سووریا، لایەنگرانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممە هەڵیانکوتایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازی و سیاسییەکانی شیعە و حەشدی شەعبی لەنێوان خۆپیشاندەراندا دەبیندران. لایەنگرانی حەشدی شەعبی داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکەن و بەربەستێکی باڵوێزخانەکەیان سووتاندوو.

لە لایەکی دیکەوە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی "کاربەڕێکەری" عێراق سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی  لە عێراق راگەیاند.

دوای ئەوەی کە  ئەمریکا دوێنێ هێرشی کردە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق و سووریا، خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە ئەم هێرشەیان ئیدانە کرد.

 
لە پەلاماری شەوی رابردووی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆسەر دوو بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری سنووری قائیم لە رۆژاوای عێراق ، 25 کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی شەهید بوون .

کاربەەستان و کەسایەتی و تاقم و پارتە سیسایەکانی عێراق ، پەلاماری ئەمریکا بۆسەر بنکەکانی حەشدی شەعبیی لە شاری سەرسنووری قائیم لە پارێزگەی ئەنباری رۆژاوای عێراقیان شەرمەزار کرد .

بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق شەوی رابردوو وێڕای ئێدانە کردنی ئەم پەلامارە جەختی کردەوە ، پەلاماری ئەمریکا بۆسەر حەشدی شەعبی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە .

سەرپەیڤ